پارەی رێگەدان بە داخڵبوونی ئوتومبێل بۆ خاکی ئێران کەمدەکرێتەوە

  2021-07-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ھەرێمی کوردستان ھۆکاری رێگە نەدان بە چوونی ئوتومبێلی ھاووڵاتیانی ھەرێم بۆ خاکی ئێران ئاشکرادەکات و ئەوەش دەڵێت، "لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە ".

عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی رێککارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان دەروازەکان بەڕووی ھاتوچۆی گەشتیارانی ئێران کراوەیە . 

باسی لەوەشکرد، ھەرکاتێک ھاتوچۆ ئاسایی بکرێتەوە چاوەڕوان دەکەن لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بدرێت . 

لەبارەی رێگەنەدان بە بردنی ئوتومبێلی ھاووڵاتیانی ھەرێم بۆ خاکی ئێران وتی، "پێشتر لە رێگەی کۆمپانیاوە مۆڵەتی داغڵبوونی ئوتومبێل بۆ خاکی ئێران بە ھاوڵاتیان دەدراو بڕی ٢٥٠ دۆلاریان لێوەردەگیرا ئەوە پارەیەکی زۆرە و لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکرێت پارەکە کەمبکرێتەوە بۆ ١٠٠ دۆلار ".

 


ڕیکلام