هەولێر.. ئەفسەرێکی پۆلیس چوار ملیۆن دینار بۆ بانک دەگێڕێتەوە

  2021-07-29  | 
نەقیبی پۆلیس (ڕۆبیتان قەهار یونس) ئەو ئەفسەرەی پارەکەی گێڕاوەتەوە بۆ بانک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای وەرگرتنی موچە و دابەشکردنی، ئەفسەرێکی پۆلیس لە لە نوسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، بڕی ٤ ملیۆن دینار دەگێڕێتەوە بۆ بانک.

لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر بڵاویکردەوە، نەقیبی پۆلیس (ڕۆبیتان قەهار یونس) ئەفسەر لە نوسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، دوای ئەوەی وەکو سەرۆکی لێژنەی وەرگرتنی مووچەی نوسینگەکەیان لە بانک مووچە وەردەگرن و لەکاتی ژماردن و دابەشکردنی مووچەکە (٤٠٠٠٠٠٠) چوار ملیۆن دینار زیاد دەکات، بۆیە وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتی و بەنوسراوی فەرمی پارەکە دەگێرنەوە بۆ بانکی زاگرۆس .



ڕیکلام