بەڕێوهبەری بانکی مەڵکەندی رایگەیاند كه بڕیاره له مانگی داهاتوهوه خانەنشینانی سلێمانی بەکارتی ئەلکترۆنی موچە وەربگرن، وتیشی كه ئەم پرۆسەیە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەرپێ خراوە
شۆخان عومەر، بەڕێوهبەری بانکی مەڵکەندی رایگەیاند: دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی سلێمانی بهكارتی ئهلیكترۆنی وا دهكات كه پرۆسهكه باشتر بهڕێوهبڕوات و قەڕەباڵغی لەبانکەکان و بنکەکانی دابەشکردنی موچەش نهمێنێت.
بەڕێوهبەری بانکی مەڵکەندی رونیكردهوه كه وهك قۆناغی یهكهم، لەمانگی داهاتووەوە موچەی خانەنشینی شارستانی لەڕێی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەش دەکرێت، قۆناغی دووەمی ئەم پرۆسەیەش خانەنشینی سەربازی دەگرێتەوە و ئەوانیش کارتی ئەلکترۆنییان بۆ دروستدەکرێت، ئهمهش واتای ئهوهیه كه هەموو خانەنشینێکی سلێمانی بەو کارتە مووچە وەردەگرێت.
بەڕێوهبەری بانکی مەڵکەندی وتیشی: ئەم پرۆسەیە لەلایەن قوباد تاڵهبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ههرێم و وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەرپێ خراوەو بەشێوەیەکی گشتی سیستمی ئەلیکترۆنی پێدانی موچە، کارئاسانییەکی زۆر دەکات، لە بەڕێوەبردنی پرۆسهكهدا.
.له گرنگترین سودهكانی دهستكردن بهم پرۆسهیه ئهم خاڵانهی خوارهوهن:
١- خێرا کردنی پڕۆسەی وەرگرتن موچە و نەهێشتنی سەرەی دوورودرێژی بەردەم بانکەکان.
٢- نەهێشتنی ڕۆتیناتی وەرگرتنی موچە.
٣- خانەنشین لە نزیکترین بنکەی دابەشکردن موچەکەی وەردەگرێت، پابەند ناکرێت بەیەک بنکەی دابەشکردن.
٤- بەستنەوەی چەند فەرمانگەیەکی پەیوەندیدار بە دۆزی خانەنشینان بەمەبەستی کارئاسانیکردن و کەمکردنەوەی ڕۆتین لەسەر خانەنشینان.
٥- ئاگادار کردنەوەی خانەنشینان لەکاتی پێدانی موچە لەڕیگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە.
٦- چاودێری کردنی پڕۆسەی دابەشکردنی موچە لەڕووی ژمێریارییەوە سات بە سات بۆ دەرخستنی بڕو و ڕێژەی دابەشکردن بەپێی بنکەکان.