شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری کوردستان؛ پاش سێ ساڵ بەبڕیاری دادگای بەرایی ھەولێرو سەرۆکایەتی دادگای پێداچونەوەی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەڕەتکردنەوەی داوای سەرۆکی پێشوی دەستە، خۆشبەختانە براوەی دۆسیەکەبوین.
شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند، "لەساڵی 2019 ڕاگەیهندراوێکم لەسەر تێوەگلانی سەرۆکی پێشوی دەستەی مافی مرۆڤ بەپشتبەستن بەڕاپۆرتی پەرلەمانی کوردستان بەگەندەڵیو ھەوڵدانی بۆ چونە دەرەوەی وڵات بڵاوکردبۆوهو بەڵگەو زانیارییەکانمان ئاراستەی دەستەی دەستپاکی کردبوو، بەڵام ناوبراو ھەستا بەتۆمارکردنی سكاڵای یاسای لەدژمو داوای قەرەبوی زیاتر لەملیارێک دینار".
ئەماژەی بەوەشکردووە، "ئەم کەیسە پاش سێ ساڵ بەبڕیاری دادگای بەرایی ھەولێرو سەرۆکایەتی دادگای پێداچونەوەی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەڕەتکردنەوەی داوای سەرۆکی پێشوی دەستە، خۆشبەختانە براوەی دۆسیەکەبوین، بەپێویستی دەزانم لێرەوە سوپاسو پێزانینم ئاراستەی ھەوڵو ماندوبونی پارێزەر ئازاد چۆمانی بکەم"