لە نوێترین نوسراوی كە ئاراستەی بانكەكانی كردووە، بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، دۆلار بە نرخی هه‌زار و 300 دینار لە وەزارەتی دارایی و لایەنەكانی دیكە دەكڕن و بە نرخی هه‌زار و 310 دینار بە بانكەكانی دیكەی دەفرۆشنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی شوبات لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی بانكە مۆڵەتپێدراوەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵۆگۆڕی دراو و كۆمپانیا ئەلیكترۆنییەكانی دیكەی كردووە و واژووی جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ره، بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت، لە ژێر رۆشنایی بڕیاری ئیدارەی بانكی ناوەندی كه رۆژی 6ـی شوبات لە بارەی نرخی دۆلارەوە ده‌ریكردووه، لەمڕۆوە بە یەك دۆلار بە هەزار و 300 دینار لە وەزارەتی دارایی و لایەنەكانی دیكە دەكڕن كه یه‌كسانه به 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 130 هه‌زار دینار.
بانكی ناوەندی راشیگەیاندووە، هەمان دۆلار بە نرخی هەزار و 310 دینار بە بانكە مۆڵەتپێدراوەكان دەفرۆشن و پێویستە ئەو دۆلارەش بە نرخی هەزار و 320 دینار لە ڕێگای بانكەكان و دەزگا داراییەكانی دیكەوە بگاتە دەستی سودمەندی كۆتایی كە بازاڕەكانە