ئاری هەرسین: دەستم لە ئەندامیەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشایەوە

  2023-05-25  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاری هەرسین ئەندامی سەرکردایەتی پارتی وازهێنای خۆی لە پارتی راگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە، " هەمو لایەک ئاگادار ئەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامەتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشاوەتەوە"

دەقی راگەیەندراوی ئاری هەرسین لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی لە ریزەکانی پارتی:

بۆ ڕای گشتی

ئاری محەمەد هەرسین

لە ڕێی ئەم ڕاگەیاندنەوە، هەمو لایەک ئاگادار ئەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامەتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشاوەتەوە. وەک چۆن بڕیاری بە پارتی بونم (لە یەکگرتنەوەی پاسۆک و پارتی) شەخسی بو، بڕیاری دەستلەکار کێشانەوەشم لە پارتی بڕیارێکی شەخسیە و هیچ پەیوەندیەکی بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە نیە، چونکە هەرگیز خۆمم بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە (تەعریف) نەکردوە، بە ڵکو هەمیشە خزمەتی گەل و نیشتیمان پێوەرو سەنگی مەحەک بون.

وازهێنانیش لە پارتی وازهێنان نیە لە کوردایەتی و سیاسەت. 

هیوای سەلامەتی و سەرکەوتن بۆ برادەرانی پارتی ئەخوازم، خوای گەورە ھیدایەتیان بدات بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان.

هەر ئاوەدان بێت خاکی پیرۆزی کوردستان.


ڕیکلام