جەلال شێخ ناجی ڕایگەیاند، بەهەموو هەوڵێکمانەوە رووبەڕووی تەحددییە ئەمنییەکان دەبینەوە.
جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ڕایگەیاند، بەتوندترین شێوە ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی دەکەین کە بەهۆیەوە سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستانمان شەهیدبوون و سێ پێشمەرگەی دیکەشمان برینداربوون .
دەشڵێت، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین .
ئاماژە بەوەشدەکات، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە سەقامگیری و ئاسایش لەپێشینەی کارەکانمانە و بەهەموو هەوڵێکمانەوە رووبەڕووی تەحددییە ئەمنییەکان دەبینەوە و لەبەرامبەر ئەم تاوانەش کە بەزاندنی ئاشکرای خاک و ئاسمانی هەرێم و عیراقە سورترمان دەکات کە ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمەکەمان بپارێزین و دەرفەت نەهێڵینەوە بۆ ناحەزانمان ئارامیمان تێکبدەن . داواش لە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق دەکەین کە بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانی سەرشانی جددی تر رابپەڕێنێت و رێگری بکەن لەم پێشێلکاریانە کە سەقامگیری وڵاتەکەمان دەخاتە مەترسییەوە .