فەرماندەیی هيزەکانی پشتیوانی دوو: کردە تیرۆریستیەکەی سەر فڕۆكه‌خانه‌‌ی عەربەت زیان بە ئــارامی گشت کوردستان دەگەێنێت

  2023-09-19  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/۲ راگەیەندراوێکی لەبارەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەبەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم کردە تیرۆرستیانە زیان بەسەقامگیری و ئــارامی گشت کوردستان دەگەێنێت نەک بەتەنها سنوری پارێزگای سلێمانی.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە...

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٣  هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر فڕۆكه‌خانه‌‌ی کشتوکاڵی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی ، و ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە. 

بەناوی فەرمــاندەیی هێزەکانی پشتیوانی/۲ بەتوندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستیە دەکەین کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت ،کـەبوەھۆی شەھید و برینداربونی شەش پێشمەرگەی قارەمان لە برا و هاوسەنگەرەکانمان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لێرەوە بەناوی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/۲ پرسە و ھاوخەمی خۆمان بۆ شەھیدبوونی ھەڤاڵەکانمان لە بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆر دەردەبڕین و ھیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین، 
ئەم کردە تیرۆرستیانە زیان بەسەقامگیری و ئــارامی گشت کوردستان دەگەێنێت نەک بەتەنها سنوری پارێزگای سلێمانی 

ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/۲ 
۲٠۲۳/۹/۱۸


ڕیکلام