جەعفەر شێخ مستەفا: شەهیدەکانی دژەتیرۆر رۆڵی کاریگەریان هەبووە لە شەڕی داعشدا

  2023-09-19  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆردومانی فڕۆکەخانەی عەربەت کردەوەیەکی تیرۆرستی بوە و شەهیدکردنی پێشمەرگەکانی دژەتیرۆر تاوانێکی تیرۆرستییە و دوژمنانی کوردستان ئامانجیانە ئارامی و سەقامگیری هەرێم تێکبدەن.

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە دوای بەشداریکردنی لە پرسەی شەهیدانی هێرشەکەی دوێنێی تورکیا لە فڕۆکەخانەی عەربەت، رایگەیاند، بۆردومانی فڕۆکەخانەی عەربەت، کردەوەیەکی "تیرۆرستی" بو، ئەو پێشمەرگانەی شەهیدیشبون تاکە ئەرکیان پاراستنی هەرێم بوە و رۆڵی دیاریان لە بەرەنگاربونەوەی چەکدارانی داعش هەبوە.

جێگری سەرۆکی هەرێم وتیشی،" عێراق بەرپرسیاری یەکەمە لە پاراستنی سنوورەکان و دەبێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم رێگری بکەن لە دووبارەبوونەی ئەو هێرشانە ".


ڕیکلام