وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەکان ڕادەگرێت

  2023-12-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی نزیکبوونەوە لە ساڵی نوێ، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە مووچە سەرجەم خەرجییەکان ڕادەگرێت.

ژیان:
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئاماژە بە نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران و کۆنووسێکی لیژنەی پێداچوونەوەی رێنوێنییەکان کراوە و تیایدا چەند بڕیارێک سەبارەت بە داهات و خەرجیی بەڕێوەبەرایەتیی کوشتارگەکان دراوە.

 لە نووسراوەکەدا هاتووە، ٢٠%ی دەرماڵە بۆ ئەو فەرمانبەرە هەمیشەییانە خەرج دەکرێت، کە لە کوشتارگەکان کار دەکەن و بەرکەوتەیان لەگەڵ گۆشت و ئاژەڵدا هەیە".

وەزارەتی دارایی بڕیاری ئەوەی داوە، بڕی ٣٨٠هەزار دینار تەرخان دەکرێت بۆ فەرمانبەری کرێی رۆژانە، کە لە کوشتارگەی هەولێر کار دەکەن، ئەوەش روونکراوەتەوە، کە بڕی ٢٥ ملیۆن دیناری مانگانە بۆ کوشتارگەکان تەرخان دەکرێت.

بەپێی بڕیارەکان دەبێت ١٠٠%ی داهاتی ئەو شوێنانە بکرێتە داهاتی کۆتایی و بۆ گەنجینە بگەڕێندرێتەوە. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، کە رسووماتی وەرگیراو بۆ ئاژەڵی گەورە هەشت هەزار دینار و بۆ ئاژەڵی بچوکیش دوو هەزار و ٥٠٠دینار دەبێت، وەزارەتی دارایی جەختی کردووەتەوە، بڕیارەکانی ئەو گشتاندنە لە ١ی ١ی ٢٠٢٤وە جێبەجێ دەکرێن.


ڕیکلام