کەشناسی هەرێم: سبەی باران بارین دەستپێدەکاتەوە

  2023-12-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبیینیەکانی کەشوهەوای بۆ ٢٤ کاتژمێری داهاتوو بڵاویکردەوە.

ژیان:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ کەشوهەوا بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لە نێوان یەک بۆ دوو پلە دابەزین بە خۆیانەوە دەبینن". 

ئاشکراشی کردووە،" سبەی شەممە پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دابەزین بەخۆیانەوە دەبین و کەشوهەواش هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکەمان و لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا باران بارینێکی مامناوەند لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات و پاشان تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە".

روونیشی کردووەتەوە،" هەندێک کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین رێژەی دابارین لە سنووری ئەو پارێزگایە بێت".

هەروەها پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی، لە شاری سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ١٨ پلە و نزمترینیش ٩ پلەی سیلیزی دەبێت و لە هەولێریش، بەرزترین پلەکانی گەرما ١٩ پلە و نزمترین ١١ دەبێت".


ڕیکلام