عەبدوڵای حاجی مەحموود: هێزێکی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ماڵەکەیان داگیرکردوم

  2024-04-03  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گوڵەجانە شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکانی حەمەی حاجی مەحمود و براکەی روویدا، عەبدوڵای حاجی مەحمود دەڵێت: بە هێز ماڵەکەیان داگیرکردوم.

عەبدوڵا حاجی مەحمود رایگەیاند، خانووەکەی لە گوڵەخانە لەلایەن هێزێکی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە داگیرکرابوو، چەندجارێک لە رێگەی کۆمەڵایەتی و حیزبەکانەوە داوایانکرد خانووەکە چوڵبکەن بەڵام چۆڵیاننەکرد، دواتر رێکاری یاساییان گرتبەر بەوەش هەر چۆڵیاننەکرد.

دەشڵێت، کوڕەکەم گەنجە و گوتوویەتی ماڵی خۆمەوە رۆیشتوە بۆ خانووەکە و لەوێ تەقەیان لێکردووە و ئەویش وەڵامی داونەتەوە.

ڕاشیگەیاند: لە رووبەرووبوونەوەکەدا هیچ کەس بریندار نەبووە و داواشیکرد، ئەو هێزە لەوێ بڵاویپێکراوە دوربخرێنەوە و وتی، "ئەوان هێزیان هێناوەتە سەر ماڵی من و چواردەوری ماڵەکەیان گرتووم، هەر شتێک رووبدات ئەوان لێی بەرپرسیارن لێی چونکە ئێمە نەچووینەتە سەرماڵی کەس و بەرگریمان لە ماڵی خۆمانکردووە.

پێشتریش کوڕێکی عەبدوڵای حاجی مەحمود بە ناوی دابان عەبدوڵا لەگەڵ چەند چەکدارێک چوونەتە ناو گوڵەخانە پاش شەڕە تەقەیەکی زۆرو چەک کردنی چەکدارەکانی سەر بە کاکە حەمە، ڤێلاکەی عەبدوڵای باوکی وەرگرتۆتەوە کە پێشتر لە لایەن کاکە حەمەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.


ڕیکلام