لیستی مووچە بە پلەبەرزکردنەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

  2024-04-18  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بە پلەبەرزکردنەوەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتی بودجە دەڵێت”بڕیاری دادگای فیدراڵییە مووچە وەک عێراقی لێبکرێت”.

ئارام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" حکومەتی عێراق پارەی پلەبەرزکردنەوە خەرجدەکات و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای مووچەخۆرانی عێراق دەکرێت ".

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی یاسای بودجە مووچە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، کورتهێنانیش هەبێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی دەکاتەوە.

هەر فەرمانبەرێک یەک بۆ سێ پلە بەرزدەکرێتەوە. بەگوێرەی خزمەت و بڕوانامە بۆ هەر پلەیەک لەنێوان 28 بۆ 68 هەزار دینار دەخرێتە سەر مووچەکەی.

بە مەزەندەی وەزارەتی دارایی، پلە بەرزکردنەوە مانگانە 70 بۆ 100 ملیار دیناری پێویستە.

 
 
 

 

 

 
 


ڕیکلام