وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كاروانێك هاوكاری پزیشكی لە حكومەتی فەرەنساوە گەیشتووەتە بەغدا .
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كاروانێك كەلوپەلی پزیشكی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا گەیشتووەتە عێراق، كە لەلایەن حكومەتی فەڕەنساوە پێشكەشكراوە .
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هاوكارییانە لەچوارچێوەی پەیوەندییە دووقوڵەكانی نێوان هەردوو وڵات و، یەكخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكانە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كاریگەرییە تەندروستی و ئابورییەكانی كۆرۆنا .
بە گوێرەی بەیاننامەكە كاروانە هاوكارییە پزیشكییەكەی فەڕەنسا پێكهاتووە لە دەمامكی نەشتەرگەریی و دەستكێش و گەرمیپێوو، كڵاو و دەمامكی ئۆكسجین .