پەروەردەی هەرێم لەبارەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  2020-08-04  | 
هەولێر
تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێم لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی٨ی٢٠٢٠، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەشێوەی ڤیدیۆکۆنفڕانس ئەنجامداوە و دوای کۆبوونەوەکە بڕیاریانداوە، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتاکانی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی لە وادەی خۆیدا واتە رۆژی یەکشەممە ٩ی٨ی٢٠٢٠، بە پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، ئەنجام بدرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر خوێندکارێک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، بە مەرجێک حاڵەتەکەی بەڕاپۆرتی پزیشکی پشتڕاست کرابێتەوە و بەوهۆەیە نەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەرانی خوێندنگاکە، بۆ ئەوەی لە کاتێکی گونجاودا و بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، تاقیکردنەوەکە بۆ ئەو خوێندکارە ئەنجام بدەنەوە.





ڕیکلام