بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی سیستەمی نوێی خوێندن روونكردنەوە دەدات

  2020-09-27  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 گۆران عەبدوڵا
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، پشتیوانی نارەزایەتیەتیەكانی مامۆستایان دەكات و لەگەڵ داخوازیەكانیاندایە، روونكردنەوەش دەدات لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن بە سیستەمی ئەلكترۆنی.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، پشتیوانی نارەزایەتیەتیەكانی مامۆستایان دەكات و لەگەڵ داخوازیەكانیاندایە، روونكردنەوەش دەدات لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن بە سیستەمی ئەلكترۆنی. 

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن لەقوتابخانەكاندا رێكارەكانی تەندروستیمان گرتووەتەبەر و بەستنی ماسك و رەچاوكردنی دووری نێوان پەیڕەو دەكرێت. 

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتیشی: ئەو سیستەمەی هەیە ئۆنلاین نیە بەڵكو ئۆفلاینە، وانەكان تۆماركراون قوتابی دەتوانێت لە هەركاتێكی رۆژەكەدا وانەكانیان بخوێنن و لە هەفتەیەكدا یەك رۆژ دەبێت خوێندكاران بچنەوە پۆلەكان و بەشێوەی گروپی بچوك لەگەڵ مامۆستاكانیان راوێژ بكەن. 

ئەو لە بارەی مانگرتن و بایكۆتی مامۆستایان رایگەیاند، وەك خۆم پشتیوانی مامۆستایانم بۆ مافەكانیان كە هەقی خۆیانە، ئێمە لە ساڵی رابردووشدا هیچ كەسێكمان بەو هۆی ناڕەزایی دەربڕینەوە سزا نەداوە. موچە داوایەكی رەوای مامۆستایانە ئێمەش بۆخۆمان زیانی زیاتریش لەوان دەكەین چونكە ئێمە بەشێوەیەكی بەردەوام لە دەوامداین و لەوانیش زیاترمان موچە لێدەبڕدرێت، بەڵام لەگەڵ داخوازیەكانی ئەواندام بۆ موچە. بۆ داواكاری دووەمیشیان مەبەستەكە پاراستنی تەندروستی و ژیانی قوتابیانە. 

دڵشاد عومەر ئەوەشی راگەیاند، لەگەڵ قوتابخانە ئامادەییەكان دانیشتنمان كردووە و ئەوان ئەم سیستەمە پەسەند دەكەن پشتیوانیان دەكەین و پشتیان بەرنادەین. 


ڕیکلام