لە سلێمانی دوو كەسی ئێرانی بە پارەی ساختەوە دەستگیركران

  2020-09-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی‌ سلێمانی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانیان دەستگیركردووە كە بڕێك پارەی جۆری پێنج هەزاری عێراقی‌ ساختەیان پێبووە و ویستویانە لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی ساخی بكەنەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەی راگەیاند، دوای‌ بەدواداچون‌و چاودێری‌ ورد، توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سە‌راوە لەپاركی ئازادی دەستگیربكرێن.

لەبارەی ناسنامەی ئەو كەسانەوە پۆلیس دەڵێت: تۆمەتبارەكان ناویان (ل. م. ر) لەدایكبووی‌ ١٩٧٤ و (ع. م. ح) لەدایكبووی‌ ١٩٧٦، لەئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی ٢٩٨/٢٨٠ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.