لاهور شێخ جەنگی: لەدوای کۆنگرە یەکێتی پێگەیەکی بەهێزتری هەیە

  2020-09-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند باشکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان لە ئەولەوێتی کارەکانی یەکێتییە ولەدوای کۆنگرەش پێگەی یەکێتی بەهێزترە.

لاهور شێخ جەنگی لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ ناوەندی دەرەوەی یەکێتی لە دانیمارک کۆبوەوە باسی لە گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی و کوردستان و ناوچەکە کرد.


هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاند لەدوای کۆنگرەو ئەو گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونانەی بەسەر ئۆرگان و پەیوەندییە نێوخۆیی و ئیقلیمیەکانی یەکێتیدا ھاتوون کە وایانکردووە یەکێتیی پێگەیەکی بەھێزتری ھەبێ لەناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی .


لە بەشێکی تری قسەکانیدا لاھور شێخ جەنگی جەختی کردەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ھێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق رێکخستۆتەوەو برەوی زیاتری پێدەدەین و پەیوەندییەکانیشمان لەئاست وڵاتانی ئیقلیمی باشترو بەھێزتر دەکەین .