سێ فرۆكەی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ئێران خرانە خوارەوە

  2020-10-17  | 
فۆتۆ: جیتی ئیمەیج
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوێنێ هەینی ئێران لە رێگای سیستەمی بەرگری ئاسمانیەوە سێ فرۆكەی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانی خستە خوارەوە و بەیانی ئەمڕۆش ئازەربایجان كۆنتڕۆڵكردنی شارێكی لە هەرێمی قاراباخ راگەیاند.

بەهۆی ئەوەی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە نزیك سنورەكانی ئێرانە، دوێنێ دواینیوەڕۆی هەینی لە سنوری ڕووباری ئەرەس لە نزیكی سنوورەكانی ئێران فڕۆكەیەكی شەڕكەر و دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە كراونەتە ئامانج. 

میدیاكانی ئێران بلاویانكردەوە جگە لە تێكشكانی ئەو سێ فڕۆكە كە نادیارەخاوەنداری بۆ ئەرمینیا دەگەڕێتەوە یان ئازەربایجان، سوپای ئەرمینیا لە چەند ناوچەیەك كشاونەتەوە. 

سەرۆكی ئازەربایجان كۆنترۆڵكردنی شاری فزولی لە هەرێمی قاراباخ لەلایەن سوپای وڵاتەكەیەوە راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەهات كە هێزەكانی ئەمرینیا لە نزیكی شاری ئەسڵاندوز تا نزیكی بەنداوی خودائافەرین لە سنورەكانی ئێران كشانەوە گوندی ستراتیژی سوڵتانلی لە نزیك سنوری ئێران كەوتە دەستی سوپای ئازەربایجان
.