وەزیری ئەوقاف بۆ ژیان: پەیمانگایەك بۆ پێگەیاندنی مامۆستای ئایینی دەكەینەوە

  2020-10-26  | 
 هێمن میروەیس
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاند، لە هەوڵدان لەگەڵ حكومەتدا بۆ ئەوەی هەلیكار بۆ گەنجانی دەرچوی هەرێمی كوردستان برەخسێنن و راشیگەیاند پەیمانگایەك دەكەنەوە بۆ پێگەیاندنی مامۆستایانی ئاینی.


پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، لە لێدوانێكدا بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: لە هەرێمی كوردستان جیاواز لە جیهان بەراورد بە رێژەی دانیشتوان زۆرترین ژمارەی موچەخۆر هەیە، بۆ دامەزراندنیش ئەركی حكومەتە كە دەبێت هەلی كار بۆ گەنجاكانمان برەخسێنێت. 

وەزیری ئەوقاف لە سەردانێكیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوە كرد كە لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ئەو خەڵكانەی كە تا ئێستا دانەمەزراون. 

وەزیری ئەوقاف وتیشی: زیاتر گرنگی دەدەین بە حوجرە و رێنمایی تایبەت و نوێمان بۆ كاری حوجرەكان دەركردووە، لە هەوڵی دامەزراندنی پەیمانگایە پیشەیین لە وەزارەتی ئەوقاف كە كاری پێگەیاندنی مامۆستای ئایینی دەبێت.