ئەمڕۆ هەشت توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

  2020-10-26  | 
سلێمانی
هەشت توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەشت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی١٠ی٢٠٢٠، ٢٣ تووشبووی کۆرۆنا داخلی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی کراون و هەشت کەسی دیکەش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئاسا یەک توشبوو، نەخۆشخانەی شەهید ئاسو چوار توشبوو، نەخۆشخانەی شەهین هێمن دوو توشبوو و لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگیش یەک توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا هەزار و ١٥٢ چاکبووی کۆرۆنا لە سلێمانی، پلازمای خوێنیان بەخشیوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٧٠ هەزار و ١٥٥ کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٣٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ هەزار و ٤٣٤ تووشبووش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.



ڕیکلام