بەشیر حەداد: کازمی پێی وتم ناهێڵین فەرمانبەرانی هەرێم بێ موچە بن

  2020-11-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە و ڕایگەیاند کازمی پێێ وتووە مافی هەرێم زۆر لەوە زیاترە کە ئێمە دەینێرین.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی پارتی ڕایگەیاندوە، کازمی وتویەتی لەهەوڵدایە کۆدەنگیک لەناو هێزە سیاسیەکان دروستبکات بۆ ئەوەی بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت و کێشەی بۆ دروست نەکەن.

بەشیر حەداد وتیشی کازمی هیچ وادەیەکی بۆ ناردنی 320 ملیارەکە دیارینەکرد، بەڵام وتی کازمی وتویەتی دەبێت ئەم کێشەی نێوان هەرێم  و بەغدا کۆتایی پێبێت.

وتیشی ڕایگەیاندوە ئەو مانگانەی پارە بۆ هەرێم نەنێردراوە پارەکە دەدەین،بەڵام پێویستە رێکەوتنێکی سیاسی لە عێراق بکرێت ئەوەش نزیکە بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

مستەفا کازمی ڕاشیگەیاندوە ئەو مافانەی هەرێم لەدوای پەسەندکردنی یاسای قەرز هەیە دەیکەینە یەک پاکێج و لەناو پرۆژە بودجەی 2021 جێی دەکەینەوە.

وتی لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانیشەوە لەکۆبونەوەکدا کازمی تەلەفونی بۆ وەزیری بازرگانی و دارایی کرد و وتی ئەم کێشەیە لەم چەند رۆژە دەبێت چارەسەربکرێت.

هەروەها بەڵێنیش داوە کێشەی هاوردەکردنی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێریش چارەسەربکات.