بەرەباینی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر دوو برا پورزایەکی خۆیان بە چەقۆ کوشت و هەڵاتن.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند تیمەکانیان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 31 ساڵە.
بەپێی زانیارییەکان بکوژەکان هەڵاتون و پۆلیس بە دوایاندا دەگەڕێت بەڵام تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکە دیار نیە.