نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-12-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 47 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 45 دۆلار و 10سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ دووشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 47 دۆلار و 45 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 44 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوتی ئەمریكی بەرزبوونەوەی نرخەكەی بەخۆیەوە بینویە بەڵام نەوتی برێنت چەند سەنتێك لە بەهای خۆی لەدەستداوە. 

گەیشتنە ئەنجامی چەند ڤاكسینێك دژی كۆرۆنا و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، بڵاوبوونەوەی هەواڵی راسپاردنی تیمی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بۆ ئامادەكاریەكانی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزە كرد. 

ماوەی نزیكەی هەشت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.