پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دواخرا

  2020-12-01  | 
هەولێر
پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ جارێکی تر دواخرا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ جارێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان بۆ ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ دواخرا.

دوابەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەی کۆرۆنا، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە مەبەستی رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریانداوە دەرگای سەرجەم خوێندگا و قوتابخانەکان تا ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ بە داخراوی بمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوازی ئاوێتە بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لە ٧ی١ی٢٠٢١، جارێکی تر لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و دۆخی تەندروستی هەڵدەسەنگێنێتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن بدەن.



ڕیکلام