ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و کۆدەبنەوە.
هەروەها کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆش وەفدەکەی پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند لە کۆبونەوەیان لەگەڵ پارتی تاوتوێی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و قەیرانەکانی هەرێم و چەند بابەتێکی نێوان هەردوولا دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە پارتی زنجیرەیەک سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان دەستپێکردوە و دوێنیش لە شاری هەولێر سەردانی هەریەکە لە بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی کرد.