پارتەکەی مێرکڵ سەرکردەیەکی نوێی هەڵبژارد

  2021-01-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، کە ناسراوە بە پارتی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی ئەمڕۆ (ئارمین لاشین) سەرۆکی ویلایەتی باکوری ڕاینی وەک سەرۆکی نوێی حزبە دەستنیشانکرد.

لە کۆنگرەی گشتی حزبەکەدا کە بەشێوەیەکی ئۆنلاین بەڕێوەچوو،زۆرینەی ئەندامانی حزبەکە دەنگیان دا لە بەرژەوەندی لاشین کە تەمەنی ٥٩ ساڵە.

دوای ئەو سەرکەوتنەش لەلایەن لاشینەوە، وا دەکات چانسی بردنەوەی زۆر بێت بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کە بڕیارە  لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.

ئەنجێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کە ماوەی ١٥ ساڵە سەرکردایەتی وڵاتەکەی دەکات، لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕایگەیاند، خۆی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەڵمانیا کاندید ناکاتەوە و لە سەرۆکایەتی حزبەکەش دەستلەکار دەکێشێتەوە.

ئانگرێت کرامپ جێگرەوەی مێرکڵ بۆ سەرۆکایەتی حزب و وەزیری بەرگری ئێستای ئەڵمانیا، لە مانگی دووی ساڵی ٢٠٢٠دا ڕایگەیاند، دەست لە سەرۆکایەتی حزبی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی دەکێشێتەوە و بە هیچ شێوەیەک خۆی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کاندید ناکات.

لەو کاتەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دووجار کۆنگرەی گشتی حزیەکە دواخراوە، بۆ ئەوەی سەرۆکێکی نوێ بۆ پارتەکە هەڵبژێردرێت.



ڕیکلام