بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە ئێوارەی سبەینێوە بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ١٧ی١ی٢٠٢١، ئاسمان هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینی کراویش لەنێوان ٣ بۆ ٦ پلەی سیلیزی دەبێت.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر بارین دەستپێدەکات.