سۆرانی  |  بادینی  |  English      

وەزارەتی دارایی: یەکشەممەی داهاتوو بە لێبڕینی 21٪ موچە دابەشدەکرێت

  2021-01-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی بە فەرمی ڕایگەیاند رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 24 ی مانگ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچە بە لێبڕینی سەدا 21

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت لێبڕینی موچەی پلە باڵاکانیش هاوشێوەی مانگەکانی دیکە سەدا 50 دەبێت.

ىەڵام  دیاری نەکردوە ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی چی مانگێکە و کام وەزارەتیش یەکەم وەزارەت وەریدەگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند هەفتەی ڕابردوو بەرپرسانی حکومەت رایانگەیاند کە لەناوەڕاستی مانگدا حکومەتی هەرێم موچە دابەشدەکات، بەڵام وەزارەتی دارایی دەڵێت لە 24 مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەین.