لە گەڕەکی هاوکاری هەولێر، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بێسەروشوێن بوو و تاوەکو ئێستا چارەنوسی نادیارە.
دیە دلێر کچێکی تەمەن ١٣ ساڵە و قوتابی پۆلی ٢ی بنەڕەتیە و دانیشتوی گەڕکی هاوکاریە لە هەولێر، کاتێک لە ماڵی مامی گەڕاوەتەوە ماڵەوە، رێگای لێ ونبووە و بێسەروشوێن بووە.
باوکی دیە، دلێر تاهیر بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، "دیە ئەمڕۆ لە ماڵی مامی بووە، دوای ئەوەی لە کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە، باری تەندروستی تێکچووە و لەرز و تا دەگرێت، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بێتەوە ماڵەوە، بەڵام بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە رێگای لێ ونبووە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە".
وتیشی، "چوار منداڵم هەیە و دیە منداڵی سێیەمە لە بنەماڵەکەمان و خوشک و برایەکی لەو گەورەترمان هەیە و خوشکێک لەو منداڵتر" .
دلێر تاهیر راشیگەیاند، "ئێمە کێشەمان لەگەل کەس نەبووە و گومانیشمان لەکەس نیە، کامێراکانی چاودێریمان لێداوەتەوە، هیچ شتێک نیە تەنھا رێگاکەی لێی تێکچووە و ئێستا بەدوایدا دەگەڕێین.