نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ناجێگیرە و ئەمڕۆش نرخێکی نوێی تۆمارکرد.
بەپێی داتایی بۆرسەکانی جیهان ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 55 دۆلار و43 سەنت فرۆشراوە.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 52 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت بەردەوامە لە جوڵەی خێرادایە و بەرز و نزمی دەکات.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا نرخەکە هەتا 60 دۆلار بڕوات بەوەش ئەو وڵاتانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە نەوت دەبەستن وەک هەرێم و عێراق دۆخی ئابوریان باش دەبێت.