سێ موشەك ئاراستەی فرۆكەخانەی بەغدا كران

  2021-01-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیا عێراقیەكان لە زاری سەرچاوەكانەوە ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا سێ موشەك كەوتونەتە خوارەوە.


باس لەوە دەكرێت كە موشەكەكان زیانیان نەبووە بەهۆی ئەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی لە بنكەی سوپای ئەمریكا وەڵامی ئەو هێرشە موشەكییەیان داوەتەوە. 

ئەمە لە كاتێكدا دێت كە دەزگای دژە تیرۆری عێراق دوێنێ هەینی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی نوێی بەناوی " تۆڵەی شەهیدان " بۆ راوەدوونانی پاشماوەكانی گروپی چەكداری داعش لە سەرانسەری وڵاتدا ڕایگەیاند.


ڕیکلام