زیاتر لە 50% ی ئەمریکییەکان دژی ئەوەن ترەمپ لە داهاتوودا پۆست وەربگرێتەوە

  2021-01-23  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەگوێرەی ڕاپرسییەک "زۆرینەی ئەمریکییەکان" کە لە ٥٠% زیاترە، پشتیوانی ئەوە دەکەن، پێویستە کۆنگرێس دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تۆمەتبار بکات، بە هاندانی ئاژاوەگێڕی و ڕێگریش بکرێت لە داهاتوودا هیچ پۆستێکی گشتی وەربگرێت.

بەگوێرەی ئەو ڕاپرسییە کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزەوە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجامدراوە، لە ٥١% ی ئەمریکییەکان لەوبڕوایەدان پێویستە ترەمپ ئیدانە بکرێت، بەهاندان و  هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەدا.

هەر لە ڕاپرسییەکەدا لە ٣٧%ی ئەوانەی ڕاپرسییەکە گرتوونیەتەوە، لەگەڵ ئەوەن کە ترەمپ ئیدانە نەکرێت، لە کاتێکدایە لە ١٢% یان دڵنیا نیین لە بڕیاری ئیدانەکردنەکە.

سەبارەت بە داهاتووی سیاسی ترەمپ و ئەگەری کاندیدکردنەوەی بۆ پۆستێکی گشتی لە داهاتوودا، لە ٥٥%ی ئەمریکییەکان پێیان وایە، نابێت بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بدرێت بە ترەمپ، جارێکی تر لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە پۆستی گشتی وەربگرێتەوە.

بەڵام لە ٣٧%ی ئەوانەش کە ڕاپرسییەکەیان لەگەڵ کراوە، پێیان وایە پێویستە ڕێگەی بدرێت و رێگری لێ نەکرێت، بەڵام لە ١١%یان ڕایانگەیاندووە، کە دڵنیا نین.

ئەو ڕاپرسیەی کە ئاژانسی ڕۆیتەزر ئەنجامی داوە، پرسیارەکە بە تەواوی دابەشکرابوون لەسەر بنەمای حزبی، بەشێوەیەک لە ١٠ کەسی دیموکراتەکان ٩ کەسیان پێیان وابووە، پێویستە ڕێگری بکرێت لەوەی ترەمپ جارێکی تر پۆستی گشتی وەربگرێت، لە کاتێکدایە  لە هەر ١٠ کەسی کۆماری کەمتر لە ٢ کەسیان ڕازی بوون لەسەر گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە.

جێی ئاماژە پێکردنە، ئەگەر بێتوو کۆنگرێسی ئەمریکا تۆمەتبارکردنی ترەمپ پەسەند بکات، ئەوا بە پێویستیش دەزانرێت، دەنگدانی دووەمیش بکرێت، بۆ ئەوەی رێگری لێبکرێت، کە جارێکی هیچ جۆرە پۆستێکی گشتی وەربگرێتەوە.



ڕیکلام