کوردی  |  English            

لە کەرکوك ئەمیرێک وشانەیەی نووستوی داعش دەستگیرکران

  2021-01-23  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی لەکەرکووک توانیان تۆڕێکی نووستوی داعش دەستگیر بکەن کە لە ٥ کەس پێکهاتبوون.

هیزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو شانە نووستوەی داعش، بەشدارییان کردووە لەشەڕەکانی ناوچەی بەشیر وپاڵاوگەی بێجی.

ئاماژە بەوەشکراوە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو شانەیە لەسەر بنەمای  زانیاری وردی هەواڵگری و بەدواداچونی مەیدانی بووە، کە تیمەکانی ئاسایشی نیشتیمانی 5 کەسی دەستگیرکردووە کە بەمادەی چواری تیرۆر داواکرابوون.

بە گوێرەی بەیاننامەکە لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە کە ئەندامانی دیوانی جوندی داعشن لەسەرووی خۆیانەوە ڕاسپێردراون، خۆیان ڕێکبخەنەوە، دواتریش هەموو ڕێکارە یاساییەکانیان لەگەڵ گیراوەتەبەر.

لەلایەکی ترەوە هێزێکی دژە تیرۆری عیراقی لە گەڕەکی کوردستان (فەیلەق)ی کەرکوک توانیان ئەمیرێکی داعش بەناوی ( خەتاب ئەبو زەهرا عێراقی ) کە‌ب ەرپرسی  بازگە وەهمییەکانی داعش بووە لەکەرکوک دەستگیربکەن،

دەستگیرکردنی ئەو ئەمیرە پاش بەدواداچون وچاودێری وردی جوڵەی ناوبراوبووە لەگەڕەکە جیاوازەکانی شارەکە .