کوردی  |  English            

لە ئیدارەی راپەڕین 15 گومانلێكراوی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

  2021-01-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی 15 تۆمەتباری بەهۆی ماددە هۆشبەرەكان راگەیاند و دەشڵێت بەشێكیان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ  (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێدراوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین رایگەیاند: لەدوو چالاكی جیاوازدا هێزەكانمان لەیاریدەدەرێتی ئاسایشی قەلادزێ و بەهاوكاری بنكەی ئاسایشی ژاراوە15 گومانلێكراویان دەستگیركردووە. 

ئاسایش ئەوەی روونكردووەتەوە دەستگیركردنەكان بە فەرمانی دادوەر بووە و بەپێی ماددە (١/١٤) و (٢/١٤) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان بووە.
 
هرەچەندە وردەكاری دەستگیركردنەكانی بڵاو نەكردووەتەوە بەڵام ئاماژە بەوە دەكات هەندێك لەتۆمەتباران لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بەتاوانەكانیاندا.