شاندێکی باڵای تاڵیبان سەردانی ئێران دەکات

  2021-01-26  | 
تاران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، شاندێکی باڵای سیاسیی رێکخراوی تاڵیبان سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی١ی٢٠٢١، شاندێکی تاڵیبان بە سەرۆکایەتی مەلا برادەر جێگری سەرۆکی رێکخراوەکە بۆ کاروباری سیاسی گەیشتووەتە تارانی پایتەختی ئێران.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، شاندەکەی تاڵیبان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و تاڵیبان، دۆخی پەنابەرانی ئەفغان لە ئێران و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی ئەفغانستان گفتوگۆ دەکەن.

سەردانەکەی شاندی تاڵیبان بۆ تاران لەکاتێکدایە کە چەند هەفتە پێش ئێستا، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی تلوع-ی ئەفغانستان، رایگەیاند، وڵاتەکەی تاوەکو ئێستاش رێکخراوی تاڵیبان بە گروپێکی تیرۆریستی دەزانێت.  



ڕیکلام