کۆبوونەوەی عێراق و میسر و ئوردن بۆ دووەم جار دوادەخرێت

  2021-04-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەکی حکومی عێراقی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، کۆبونەوەی هاوسەرۆکانی هەرسێ وڵاتانی عێراق و میسر و ئوردن بۆ دووەم جار دوادەخرێت بەهۆی داوای عەممانەوە.

روونکردنەوەکە باسیشی لەوە کرد کە ئوردن داوای دواخستنی دانیشتنەکەی کردووە بەهۆی چەند کێشەیەکی ناوخۆیی ئەو وڵاتە

ئەمە لە کاتێکدایا چەند رۆژی رابردوو میدیا جیهانییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پڕ بوون لە کێشەی راگرتنی زڕبرای شا عەبدوڵلای ئەو وڵاتە لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی ترس و نیگەرانی لە ئەگەری کودەتای سەربازی

تا ئێستا کاتێکی نوێ بۆ دانیشتنی سێ وڵاتی ناوبردوو دانەنراوە و ئەم دواکەوتنە بۆ جاری دووەمە دوای ئەوەی یەکەم دواخستن بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری وڵاتی میسر بوو



ڕیکلام