توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پێدەچێت ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی زیاتر بەسەر بوونیدا تێپەڕبووبێت، ئەوەش بووەتە هۆی تووشبوونی هەندیک کەس و چاکیشبوونەتەوە بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن.
بەڵام بە گوێرەی توێژینەوەکان ٨ نیشانە کە هەبێت لە دۆخی تەندروستی کەسەکاندا، پێدەچێت پێشتر تووشی ڤایرۆسەکە بوووبن و بێ ئەوەی بەخۆیان زانیبێت.
ڕوسیا تودەی بڵاویکردووەتەوە، لە نوێترین توێژینەوەشدا پسپۆڕانی نەخۆشییە گوێزراوەکان دەڵێن ڤایرۆسە پێشتر بڵاوبووەتەوە و خەڵکانێک گرتوویانە بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن.
گرنگترین نیشانەکانیش کە دەریدەخات پێشتر تووشی کۆرۆنا بوویت ئەمانەی خوارەوەن:
سووربوونەوەی چاو
کۆکەیەکی جیاواز
ئاڵۆزی لە مێشکدا
تای کەم
هەستکردن بە هیلاکی
لەدەستدانی تام و بۆن بە کتوپڕی
ئازاری گەدە
زوو هیلاک بوون لەکاتی چالاکییەکاندا