زیدان: ئەمشەو تەنها بۆ بردنەوە یارى دەکەین

  2021-04-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زینەدین زیدانى ڕاهێنەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید لە بارەى یاریەکەیان بەرامبەر یانەى لیڤەرپوڵ دەڵێت، تەنها بۆ بردنەوە یارى دەکەین.

زینەدین زیدانى ڕاهێنەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید، ڕایگەیاند، لە یاریەکەمان بەرامبەر لیڤەرپوڵ تەنها بۆ بردنەوە یارى دەکەین، ئەو وتانەى زیدان لە کاتێکدایە یارى چونیش لە بەرژەوەندى ڕیاڵ کۆتایى هاتوە.

زیدان دەشڵێت، من سەیرى ئەنجامى یارى ڕابردوو ناکەم، ڕیاڵ مەدرید، هەمیشە بۆ بردنەوە دەچێتە نێویاریگا.

وتیشى، ئێمە بەدڵنیاییەوە دەچینە قۆناغى چوار گۆشەى زێڕینى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا

ئەمشەو لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى هەشتى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، یانەى ڕیال مەدرید دەبێتە میوانى یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى، لە یارى چوندا ڕیاڵ مەدرید توانى یاریەکەبە ئەنجامى 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندى خۆى کۆتایى پێبێنێت.



ڕیکلام