جۆنسن: پشتگیرى لە هاندەران دەکەم

  2021-04-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتى بەریتانیا دژى دژى خولى سوپەرلیگە، بۆریس جۆنسنیش دەڵێت، پشتگیرى لە هاندەران دەکەم.

بۆریس جۆنسنى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا، دژى بنیاتنانى خولى سوپەرلیگە لە ئەوروپا.

میدیاکانى وڵاتى بەریتانیا بڵاویانکردەوە، جۆنسن لەگەڵ شەش لە بەهێزترین یانەکانى خولى ئینگلتەرا کۆبوەتەوە و کە ئامادەییان دەربڕیوە بەشدارى لە خولى سوپەرلیگ بکەن، ئەوانیش هەریەک لە یانەکانى، ئەرسیناڵ، لیڤەرپوڵ، مانچستەرسیتى، مانچستەر یونایتد، تۆتنهام، چێڵسىن.

بەپێى زانیارى سەرچاوەکان جۆنسن بە ئیدارەى یانەکانى وتوە کە لەگەڵ ئەوەدانیە بەشدارى لە خولى سوپەرلیگ بکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، حکومەتى بەریتانیا بەڵێن بەهاندەرانى تۆپى پێى وڵاتەکەى دەدات کە خولى سوپەرلیگ لە ناودەبات و لەگەڵ ئەوەدانیە کە لە ئینگلتەرا یاریەکانى ئەو خولە بەڕێوەبچن.

شارەزایانى تۆپى پێ لەگەڵ ئەوەدان کە ئەم خولە بەتەواوى هەڵوەشێتەوە و ڕیگە بەهیچ یاریزانێک نەدرێت گەشتى وڵاتان بکات بۆ ئەو مەبەستە.

حکومەتى بەریتانیاش ئەوەى ئاشکراکردووە کە چەند بژاردەیەکى لەبەردەمدایە بۆ ئەوەى بریارى کۆتاى لەو بارەیەوە بدەن و لە ئێستادا تاوتوێى ئەو بژاردانە دەکەن.



ڕیکلام