لەمیانى کۆبونەوەى لەگەڵ مارشاڵ سامی سامپسۆن گهوره ڕاوێژکاری بهرگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکووری ئەفریقا و ستیفن هیکی باڵیۆزی بهریتانیا له عێراق و جەیمس سۆرنتن، کونسڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی یاوهریان، لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى ڕایگەیاند، خواستی یەکێتی بوونی یەک هێزی پێشمەرگەیە کە دوور بێت لە هەموو دەستوەردانێک و هەرێمی کوردستانیش ببێت بە خاوەن هێزێکی نیشتیمانیی رێکخراو.
وتیشى، مانەوە و هاوکارى هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ لەناوبردنى گروپەچەکدارەکانى داعش پێویستە و بەپشتیوانى هاوپهیمانان به تایبهتى له کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان ئەو گروپانە لەناودەبرێن.
لە پەیامێکیشدا، سوپاسی گەل و حکومەتی بهریتانیا و هاوپهیمانیى نێودهوڵهتیکرد بۆ پیشکەشکردنی یارمەتی و هاوکاریی و پێداویستیی سەربازیی و پشتیوانییەکانیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.
دەقى پەیامەکە:
ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیمان کرد له مارشاڵ سامی سامپسۆن گهوره ڕاوێژکاری بهرگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکووری ئەفریقا و ستیفن هیکی باڵیۆزی بهریتانیا له عێراق و جەیمس سۆرنتن، کونسڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی یاوهریان.
له دیدارێکدا کە هەریەک لە د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پۆڵاد شێخ جەنگی فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە دۆخی سیاسی و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و بەردەوامیی مهترسییهكانی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەریتانیا بە تایبەت لە ڕووی هاریکاریی سەربازییەوە.
بۆچوون و سەرنجی خۆمان خستە ڕوو لەبارەی شانە نوستووەکانی داعش و جموجۆڵەکانیان و ڕێوشوێنەکانی ڕووبهڕووبوونهوهیان، جەختیشمان لەسەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی و هەمئاهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپاى عێراق کردەوە بە پشتیوانیی هێزهكانى هاوپهیمانان به تایبهتى له کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان کە بۆشاییى ئهمنییان ههیه.
ئاماژەمان کرد بۆ گرنگی و پێوستیی بەردەوامی هاریکارییە سەربازییەکان و ئەرکی هاوپهیمانیى نێودهوڵهتیى لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد بۆ لەناوبردنی تەواوی چەکدارانی داعش و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و دابینکردنی سەقامگیریی ئەمنی و ئارامی بۆ ناوچەکە.
هاوکات سوپاسی گەل و حکومەتی بهریتانیا و هاوپهیمانیى نێودهوڵهتیمان کرد بۆ پیشکەشکردنی یارمەتی و هاوکاریی و پێداویستیی سەربازیی و پشتیوانییەکانیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.
لەبارەی چاکسازیی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، ئامادەیی و پشتیوانیی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانمان دووپاتکردەوە بەو جۆرەی کە بنەمای یەکسانی و هاوسەنگی تێدا ڕەچاو بکرێت، خواستی یەکێتییمان خستە ڕوو بۆ بوونی یەک هێزی پێشمەرگە کە دوور بێت لە هەموو دەستوەردانێک و هەرێمی کوردستانیش ببێت بە خاوەن هێزێکی نیشتیمانیی رێکخراو.
هەردوولا هاوڕا بووین لەسەر دیاریکردنی پلان و بەرنامەیەکی گونجاو بۆ بەردەوامی کاری پێکەوەیی بۆ لەناوبردنی یەکجاریی شانە نوستووەکانی چەکدارانی داعش. وەفدەکەش سوپاسی ڕۆڵ و قارەمانی و قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.
لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و پێگەی ھەرێم لە ھاوکێشەکاندا، جەختمانکردەوە لە یەکڕیزیی نیشتیمانی و یەکھەڵوێستیی کورد لە بەغدا، ئاماژەشمان کرد بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق لە نێوان یەکێتیی و بزووتنەوەی گۆڕان کە دەستپێک و ھەنگاوێکی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد.