دەشڵێت، ئەم بابەتە تازە نییە و لە ساڵانی ڕابردوویش دووبارە بووەتەوە، هەموو جار و ئەم جارەیش قسەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەم دوو وڵاتە كردووە و نیگەرانییەكانیان پێ ڕاگەیاندوون، ئەوان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە هیچ جۆرە دژایەتیێكیان بەرانبەر هەرێم نییە و هۆكاری بوردومانەكان بوونی هێزە چەكدارە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانە كە لەناو خاكی هەرێم، كردەی سەربازی دژی ئێران و توركیا ئەنجام دەدەن.
پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا پەكەكە نزیكەی پێنج سەد گوندی هەرێمی كوردستانی لەبەردەستە و ئەوان چاوپۆشیان لێكردووە، بەڵام ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوامبێت بەهۆی بوردومانەكان زیانی گەورەتر بە هەرێم دەكەوێت و شوێنەكانی تری هەرێمیش دەكەونە ژێر مەترسی.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پارتی باسی لەوەشکردووە، خەبات و حوكمڕانی بە موزایەدات و سیاسەتی نابەرپرسانە ناكرێت، بۆیە پێشتر وتوویانە و ئێستاش دەیڵێینەوە كە ئەوان لەگەڵ خەباتی سیاسی و ڕێكاری ئاشتیانەن بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە پارچەكانی تر و ئەگەر پەكەكە و لایەنە چەكدارەكانی تر ناتوانن پابەندی بڕیار و حوكمڕانیی هەرێم بن با شەڕ و چالاكییەكانیان بگوازنەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆیان و چیتر نەبنە مایەی هەڕەشە و ماڵوێرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.