شانۆنامەی (دوژمنی گەل) چاپ دەکرێتەوە

  2021-05-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەکێکە لە شانۆنامەکانی (هێنریک ئەپسن)

)هێنریک ئەپسن) ناوێکی دیاری ناو دونیای شانۆیە و لە جیهاندا شانۆنامەکانی بوونەتە کەرەستەی چەندین نمایشی جۆراوجۆر، ئەو لە ڕیزی ئەو نووسەرە کاریگەرانەیە کە ناتوانین بە ئاسانی بازی بەسەردا بدەین و لە خوێندن و گەڕانمان بە ناو شانۆی جیهانیدا بە وردی لێی ڕانەمێنین .

شانۆنامەی دوژمنی گەل) یەکێکە لە کارە بە ناوبانگەکانی ئەپسن و لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن نووسەر و وەرگێڕی کورد (حەمە فەریق حەسەن)ە کراوەتە کوردی و لە ساڵی له‌ ساڵى 1986 چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە ئێستاشدا جارێکیتر ئەم شانۆنامەیە لەلایەن دەزگای (جەمال عیرفان)ەوە بە دیزاین و بەرگێکی نوێ چاپ کراوەتەوە .

وه‌رگێڕى به‌رهه‌مه‌كه‌ پێشتریش ئه‌م كتێبه‌ى به‌ چاپ گه‌یاندووه‌، هه‌روه‌ها هه‌مان ناونیشانى كتێبه‌كه‌ لەلایه‌ن دەرهێنه‌رى كورد (ئەرسەلان دەروێش) كراوه‌ته‌ شانۆگه‌رى و نمایشكراوه‌، ئه‌م جگه‌ له‌وه‌ى به‌چه‌ندین زمانى دیكه‌ كتێبه‌كه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ و كراوه‌ته‌ شانۆگه‌رى .

شایەنی ئاماژەیە نووسەری هنریک ئیبسن، لە رۆژى 20/3/1828 لە شارى شێن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/5/1906 لە تەمەنى (78) ساڵى بە نەخۆشى جەڵتەى مێشک لە شارى ئۆسلو کۆچى دوایى کردووە .

لە ماوەی ڕابردووشدا گروپی شانۆیی گۆدۆ دوو کتێبی هه‌مان نووسه‌رى به‌ناونیشانى (مراوییە کێوییەکە)، كه‌ له‌ ساڵى 1884 نوسیویه‌تى و (کاتێک ئێمەی مردووان بەئاگا دێینەوە)، كه‌ دوو شانۆنامەی بەناوبانگ و ئێجگار گرنگی نوسه‌رن له‌لایه‌ن وەرگێر و نوسەرى كورد (فاروق هۆمەر) چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.



ڕیکلام