وتەبێژی ئەنجومەنى سیانەی دەستوری ئێران ڕاگەیاند ، ئەنجومەنەکە ناوی حەوت کەسی وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی مانگی داهاتوو پەسەندکردووە.
عەباس کەدخودائی وتەبێژی ئەنجومەنى سیانەی دەستوری ئێران ڕاگەیاند، هەر یەکە لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی داد و موحسن ڕەزایی سەرۆکی ئەنجومەنى بەرژەوەندیەکانی ئێران سەعید جەلیلی سەرۆکی ئەنجومەنى ئاسایشی ئێران و عەل ڕەزا زاکانی سەرۆکی سەنتەری توێژێنەوەى پەرلەمان و عەبدولناسر هیمەتی پارێزگاری بانکی ناوەندی و موحسین مهر سەرۆکی یەکێتى وەزشکاران وەک کاندید پەسەندکراون .
هاوکات بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارسی ئێرانی "هەریەک لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد، عەلی لاریجانی و ئیسحاق جەهانگیری، لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوورەوە، بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ئێران رەتکراونەتەوە".
وا بڕیارە ١٨ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران ئەنجامبدرێت و دەسەڵاتەکانی ئەو وڵاتەش دەیاونەوێت زۆرترین دەنگدەر بەشداری بکات.