لیژنەی نەزاهەی عێراق: زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاری بلۆککراو گەڕێنراوەتەوە

  2021-06-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە ساڵی ٢٠٠٣وە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلاری بلۆککراویان لە دەرەوە گێڕاوەتەوە.

عەبدولئەمیر مەیاحی بڕیاردەری لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، لیژنەی نەزاهە بە هاوکاری فەرمانگەی گێرانەوە لەو دەستەکە، بە دواچوون دەکات بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوەکان لە دەرەوە، تا ئێشتا توانراوە لە چەند بانکێکی وڵاتانی عەرەبی لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٣ وە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق.

مەیاحی ئاماژەی بەوەشکردووەن بڕی پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە دەرەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ملیارێک و ٤١٧ ملیۆن دۆلار، بۆیە گێرانەوە پێویستی بە هەوڵ و کاری بەردەوامی حکومەتە.

جەختیشیکردەوە، گێرانەوەی ئەوبڕە پارانە پێویستی بە هەوڵ نییە، بەڵکو پێویستی بە مکوڕ بوونی حکومەتە، ئەوەش ڕؤلی وەزارەتی دەرەوەیە، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی لێکتیگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ک پارەکانی لێییە، بۆ ئەوەی بەشێوازێک بگەڕێندرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنی سێشەممە، سالار عەبدولسار وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری داوە بە ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی عێراق.

 



ڕیکلام