لە کەلار ئۆتۆمبێلێکی حکومی لە هاوڵاتییەکی دا و گیانی لەدەستدا

  2021-06-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە گوندی عیسایی لەسەر رێگای کەلار - باوەنوور ئۆتۆمبێلێکی فەرمانگەی گەشتوگوزاری گەرمیان لە جۆری (نیسان دەبڵ) هاوڵاتییەکی گوندی عیسایی بەناوی (عەلی ئەحمەد مەحمود) دەشێلێت، پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا .

لەبارەی رووداوەکەشەوە، عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، بەمەبەستی توێکاری؛ تەرمی قوربانییەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و شۆفێرەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٢٤ی هاتووچۆ بەندکراوە ".

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتوی گوندی عیساییە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٥ە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش لەکاتی ئەرکدابووە و لەناحییەی مەیدانەوە بۆقەزای کەلار هاتووە.

May be an image of car, outdoors and text


ڕیکلام