سۆرانی  |  بادینی  |  English      

دادگای کەرکوک سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژانی پۆلیسێک دەرکرد

  2021-06-15  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی کەرکوک سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی پۆلیسێکی فریاکەوتنی کەرکوک دەرکرد، کە ساڵێک لەمەوبەر تاوانەکە ئەنجامدرابوو.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەدادگای کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، پاش تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەر ڕوداوی کوشتنی موفەوەزێکی پۆلیسێکی کورد بەناوی بەهجەت ئەنوەر لەلایەن ژن وپیاوێکەوە بەتەماحی دزینی پارە، دواجار ئەمڕۆ بڕیاری لەسێدارەدان بۆ دوو بکوژی ئەو پۆلیسە دەرچووە کە لە ژن و پیاوێک پێکهاتبوون.

دادگای تاوانەكانی كەركوك ئەمڕۆ بڕیارەکەی دەرکردووە و سزای لە سێدارەدانی بەسەر هەریەك لە فەلاح ئەنسار و مەیسون حەسەن قەلع عەزیب دا سەپاندووە، دوای ساغبونەوەی ئەو تۆمەتانەی کە رووبەڕوویان كرابۆوە .

سەرچاوەکە وتیشی هەردوو تاوانبار بەپێی ماددەی 406ی لە یاسای سزادانی عیراقی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

بەهجەت ئەنوەر، مفەوەزی پۆلیسی فریاكه‌وتن لە نەتەوەی کورد، دوای 24 كاتژمێر لەدیارنەمانی پێشنیوەڕۆی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، 24ی ئایاری 2020 تەرمه‌كه‌ی به‌سه‌ربڕاوی له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكی پیكاب دۆزرایه‌وه‌ له‌ شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری كه‌ركوك،.

ئەو کات لە ماڵی تاوانبارەكان دەستبەسەر دەمانچەیەك و تاپڕێكدا دەگیرێت، لەگەڵ دوو چەقۆ .

پێشتر هەردوو تاوانبار لەچوارچێوەی دانپێدانانەکەیاندا هۆكاری كوشتنی ئەو پۆلیسەیان گەڕاندەوە بۆ بردنی ملیۆن و 500 هەزار دینارەی لەكاتی روداوەكەدا بە بەهجەت ئەنوەر پێیبووە ولێیان بردووە ودواتر کوشتویانە ..