بەهۆى پابەند نەبونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانى تەندروستى، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لیژنەی چاودێری بازاڕ بە ھاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی لە هەولێر سێ کۆمپانیای دەرمانیان داخست.
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA)، ئەمڕۆ، لە هەڵمەت و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی وەزارەتی تەندروستی/ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لیژنەی چاودێری بازاڕ بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی سێ کۆمپانیای دەرمان داخران.
لە بەشێکى راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە هۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوونیان بە رێنمایی و مەرجەکانەکانی وەزارەت و کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان.
هاوکات، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA)، هۆشداری دەدات بە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنماییەکانی بن و بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.