پەیوەندی ئینتەرنێت و کەمخەوی بە یەکەوە چییە ؟

  2021-06-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پسپۆڕانی تەکنەلۆژى ئەوروپا ڕایانگەیاندووە، خێرایی ئینتەرنێت لە ماڵدا کاریگەریی لەسەر خەوتن دەبێت و دەبێتە هۆی کەمخەوی و درەنگ خەوتن.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی بۆکۆنی لەشاری میلانی ئیتاڵیا لەلایەن چەند پسپۆڕێکەوە  ئەنجامدراوە  ، تەکنەلۆژیا کاریگەریی هەیە لەسەر خەوی مرۆڤ و وادەکات شەوانە تا کاتێکی درەنگ نەخەوێت، ئەمەش کاریگەریی لەسەر تەندروستی دەبێت و توانای کارکردنی لەڕۆژدا کەمدەکاتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو ، ئەو کەسانەی ئینتەرنێتی خێرایان هەیە ئارەزوو دەکەن تا کاتێکی درەنگی شەو نەخەون و یاری ئەلکترۆنی بکەن یان تەماشای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن، ئەمەش وادەکات بە ڕێژەی %٢٥ کەمتر بخەون بەراورد بەو کەسانەی کە ئینتەرنێتەکەیان خاوترە.

بە وتەى پسپۆڕانی دەرونی هەرێمیش لە ئێستادا ئەم بابەتە یەکێکە لە کێشە گەورە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێم و زۆربەى خێزانەکان بە دەست کەمخەوی بەهۆی ئەنتەرنێتەوە دەناڵێنن.



ڕیکلام