زیانە تەندروستییەکانی قاچ خستنە سەر قاچ چیین؟

  2021-06-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شارەزایانی پزیشکی کۆ ئەندامی دەمار دەڵێن قاچ خستنە سەر قاچ بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری خراپی لەسەر جەستە دەبێت.

ئەو شارەزایانە ئاماژە بە ژمارەیەک لەو مەترسییانە  دەکەن کە بە هۆی قاچ خستنە سەر قاچەوە تووشی جەستە دەبێت :

دەرکەوتنی موولوولە خوێنە جاڵجاڵۆکەییەکان :

قاچ خستنە سەر قاچ وادەکات موولوولە خوێنە جاڵجاڵۆکەییەکان لە قاچەکاندا دەربکەوێت و پەستانی خوێن لەو ناوچەیە لاواز بێت .

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن :

کاتیك قاچ دەخەیتە سەر قاچ فشاری خوێن بۆ ماوەیەکی کاتی بەرزدەبێتەوە، چونکە ئەم جۆرە دانیشتنە ڕۆیشتنی خوێن بەرەو دڵ قورسدەکات .

دەماری قاچەکان :

لەکاتی قاچ خستنە سەر قاچ سڕبوون ڕوودەدات و ماسولکەکانی ژێر ئەژنۆکان لاواز دەبن بەهۆی ئەو فشارەی دەکەوێتە سەر دەماری ژێر ئەژنۆکان .

ئازاری مل و پشت :

قاچ خستنە سەر قاچ وادەکات سووڕانەوەیەك لە ئێسکی حەوزدا دروست ببێت ئەمەش فشار دەخاتە سەر مل و پشت، بەردەوام بوون لەسەر ئەم دانیشتنە ئازاری مل دروست دەکات .



ڕیکلام